سه‌رۆكی یه‌كێتی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له پابه‌ندبوون به واده‌ی ده‌ستووری بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وه‌فدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان جه‌خت له پابه‌ندبوون به واده‌ی ده‌ستووری بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان و گه‌یشتن به حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له وه‌فدی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد كه پێكهاتبوون له محه‌مه‌د شیاع سودانی، هادی عامری، موحسین مه‌نده‌لاوی و عه‌باس رازی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌بوون، گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ناوچه‌كه تاوتوێكرا و تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان به گرنگ زانرا.
راشگه‌یه‌ندراوه كه "پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار خرایه‌به‌ر باس و جه‌خت له پابه‌ندبوون به واده‌ی ده‌ستووری بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان و گه‌یشتن به حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كرایه‌وه".
PM:07:16:02/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت