شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازییان لێکرا


وێستگەنیوز-

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر و لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" و ئەندامێتیی هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی "بەدر" و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "ئەساس"ـە.

شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لایەن شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ پشتیوان سادق و نەوزاد هادی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێ کرا.

سه‌ردانه‌كه‌ بۆ دروستكردنی‌ لێكتێگه‌یشتنه‌ له‌ نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یه‌كلاییكردنی‌ كاندیدی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار, هەروەها پرسێکی دیکەش پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت.


AM:11:53:02/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو