هه‌رێم بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی دا
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌پێناوی پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێرق بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له پێناو پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می خۆماڵی و كارابوونی رۆژژمێری هاوبه‌شی كشتوكاڵی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی هه‌یه له نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵ، و له‌سه‌ر داوای جوتیارانی كۆمه‌ڵه‌ی كشتوكاڵی ئه‌لزوبێر و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌میانی پێشوازی و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه و نوێنه‌رایه‌تی جوتیارانی ده‌شتی پێنجوێن، بڕیاردرا به دانانی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته له ده‌روازه‌كانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاند كه "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نووسراوی فه‌رمیی وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، بۆ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێككاری كارگێری و یاسایی پێویست، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و جوتیارانی ناوچه‌ی به‌سره كه ساڵانه هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوانیاندا هه‌یه".
PM:10:38:01/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت