عه‌باس عامری: سبه‌ی وه‌فدێكی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان رایگه‌یاند كه سبه‌ی وه‌فدێكی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت: "سه‌ردانه‌كه بۆ دروستكردنی لێكتێگه‌یشتنه له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆمار".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌باس ئه‌لعامری ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان:
*سبه‌ی دووشه‌ممه وه‌فدێكی باڵای چوارچێوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
*وه‌فده‌كه پێكدێت له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هادی عامری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی به‌در و موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئه‌ساس.
*سه‌ردانه‌كه بۆ دروستكردنی لێكتێگه‌یشتنه له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یه‌كلاییكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
PM:06:35:01/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت