مه‌سعود بارزانی و جۆشوا هاریس: شه‌راكه‌تی ئه‌مریكا و عێراق به‌هێزتر بكرێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند كه "پشتیوانی ئه‌مریكا نه‌بوایه 1991 نه‌مانده‌توانی ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم بپارێزین".
باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند كه:
*ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی شوباتی 2026، مه‌سعود بارزانی له پیرمام پێشوازی له جۆشوا هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و خاتوو ویندی گرین كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
*هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌ناوی سه‌رۆك و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی بارزانی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و پشتیوانی و پاڵپشتیانه‌ی كه بۆ دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات خستویه‌ته‌ڕوو.
*له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق جارێكی دیكه پاڵپشتی و پشتیوانی و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای بۆ هه‌رێمی كوردستانی به‌هێز له چوارچێوه‌ی عێراقدا دووپاتكرده‌وه.
*بارزانی وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاسی ڕۆل و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای كرد بۆ پشتیوانییه‌كانیان بۆ گه‌لی كوردستان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوایه له ساڵی 1991 نه‌مانده‌توانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین.
*له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقه‌وه بیروڕای ورد ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی پابه‌ندبوون به ده‌ستور كرده‌وه و هاوڕا بوون كه عێراقییه‌كان خۆیان بڕیار له ره‌وشی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان بده‌ن.
*هه‌ردوولا پێشوازییان له گفتوگۆ و راوێژكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌غدا كرد بۆ هینانه‌ئارای رێكار و سیناریۆ سیاسیه‌كان كه تێیدا به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقییه‌كان ره‌چاو بكرێت و له هه‌موو ڕوویه‌كیشه‌وه شه‌راكه‌تی ئه‌مریكا و عیراق به‌هێزتر بكرێت.
PM:05:10:01/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت