بافڵ تاڵەبانی: بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر
وێستگەنیوز-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی تەقینەوەکانی 1ی شوباتی 2026، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "ساڵڕۆژی کارەساتی تەقینەوەکانی 1ی شوبات لە مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەبەردەم گڵکۆی شەهیدە سەرکردەکانمان، کادر و لایەنگری هەردوو حیزب و ئەو هاونیشتمانییانە دادەنێین کە شەهیدبوون".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە وەک کورد، یەک چارەنووسمان هەیە، بۆیە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبینەوە".
بافڵ تاڵەبانی وتی، "لەم رۆژدا جەخت لە پاندبوون بە هاوبەشێتی و برایەتی و یەکبوونمان لەپێناو خەڵک و خاک و نەتەوەکەمان دەکەینەوە".
PM:02:19:01/02/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت