کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی باران و بەفر بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، کەشی ئەمڕۆی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە جیاجیاکان، بارانبارین بە شێوەی نمە باران لە سەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا دەبێت، لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفرێکی کەمی دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ کاتدا، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 2ی شوباتی 2026، لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە دوانیوەڕۆ ئەگەری نمە باران لە سەر هەندێک ناوچەی جیاجیا دووبارە دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزیان لە 2000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە بەفرێکی کەمی دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان نمە بارانێکی کەمی دەبێت لە هەندێک کاتی دوانیوەڕۆ، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە ماوەی ئەم هەفتەیە پێشبینی بۆ رۆژانی سێشەممە چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی بەردەوام ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، رۆژی سێشەممە نا جێگیری لە کەشی ناوچەکەمان زیاد دەکات بارانبارین زۆربەی ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە بە ڕێژەی جیاجیا لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی دووشەممە، هاوکات لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش دەبێت".
AM:11:12:01/02/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت