سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئه‌مڕۆ سودانی و عامری و مه‌نده‌لاوی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن
وێستگەنیوز-
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 1ی شوباتی 2026، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای كرد جووڵه‌یه‌كی سیاسی چڕ له ئارادایه، بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسییەی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و جه‌خت له پابه‌ندبوون به‌و رێكکه‌وتنه‌وه ده‌كات كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئارادایه و هیچ نییه‌تێك نییه بۆ شكاندنی ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ "به‌غداد ئه‌لیوم" ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی تا ئێستا رێكکه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وه‌یه رێکكه‌وتنی ئێستا هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له هادی عامری و محه‌مه‌د شیاع سودانی موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌ردانی هه‌ولێر دەکەن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییەی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێکكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەکردووە، "ئه‌م سه‌ردانه، له میانه‌ی هه‌ڵوێستی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی)یه‌وه دێت كه پێی خۆش نییه پێكهاته‌ی كوردی، به دوو كاندید بێنه پێشه‌وه، به‌ڵكو به كاندیدێك به‌شداری بكه‌ن كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێکكه‌وتبن".
ئاشكرایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بریاره پەرلەمانی عێراق كۆببێته‌وه و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان له میانه‌ی بنبه‌ستێكی روونی سیاسی، بۆ دۆسییەی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه دوای چه‌ندین هه‌فته له ناكۆكی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دێت، ده‌رباره‌ی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به‌رده‌وامی خستنه‌ڕووی زیاد له ناوێك بۆ ئه‌و پۆسته له نێو ماڵی كوردیدا.
له‌م باره‌یه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پێیباشه یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته، له رێگه‌ی دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبه‌شه‌وه بێت كه گرنتی سه‌قامگیری پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته نوێیه‌كه بكات.
AM:10:05:01/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت