فازڵ میرانی: لەگەڵ یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت و پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق رێکنەکەوتووین


وێستگەنیوز-

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان رەتکردەوە لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری عێراق و پیکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.


ئەمڕۆ شەممە 31ی کانونی دووەمی 2026، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "تا ئەم کاتە لەگەڵ یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری عێراق و پیکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم رێکنەکەوتووین".

ئەم لێدوانەی فازڵ میرانی لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبێتەوە.

پێشتریش چەندین کۆبوونەوە لە نێوان شاندی دانوستانکاری پارتی و تەکێتی ئەنجامدراوە، بەڵام وەک لە قسەکانی فازڵ میرانیدا دەردەکەوێت، پرسی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەت هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.


PM:07:25:31/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت