لە سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت
وێستگەنیوز-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نه‌وته‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشتووه و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له‌ناو سه‌نته‌ری شار ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئەمڕۆ شەممە 31ی کانونی دووەمی 2026, سەلام عومەر، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند، "نەوتەکەی بەغدا گەیشتوەتە سلێمانی و سبەینێ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، نەوت لە سەنتەری شارەکە دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "بۆ هەر خێزانێک 100 لیترە و بە نرخی 31 هەزار دینار دابەشدەکرێت و لە مەڵبەندی یەکەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت".
حکومەتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و پشکی سلێمانی و هەڵەبجە 20 ملیۆن لیترە.
PM:04:47:31/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت