عومه‌ر گوڵپی: خه‌ڵك سێ مانگه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، یه‌ك كه‌س له حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو به‌رپرسیارێتی هه‌ڵناگرێت
وێستگه‌نیوز –
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه خه‌ڵك سێ مانگه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، یه‌ك كه‌س له حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو به‌رپرسیارێتی هه‌ڵناگرێت، ده‌شڵێت: "دواخستن و دابه‌شنه‌كردنی مووچه بووه‌ته خیانه‌ت و سته‌مێكی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات".
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه:
*بۆ مانگی (11 و 12)ی ساڵی ڕابردوو، یه‌ك دیناری داهاتی ناوخۆیان بۆ به‌غدا نه‌ناردووه، تا ئێستاش (120 ملیار) دیناره‌كه‌یان بۆ مانگی (یه‌ك)ی ئه‌مساڵ نه‌ناردووه، ده‌شڵێن خه‌تای ئێمه نییه!
*خه‌ڵك سێ مانگه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، یه‌ك كه‌س له حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو نییه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرێت.
*هیچ به‌رپرسێكی كوردیش له به‌غدا كه خۆی به نوێنه‌ری كورد ده‌زانێت خۆی له‌و پرسه ناكاته خاوه‌ن!
*دواخستن و دابه‌شنه‌كردنی مووچه بووه‌ته خیانه‌ت و سته‌مێكی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی كوردستان…
*یه‌كه‌م دواخستن و دابه‌شنه‌كردن و لێبڕین و پاشه‌كه‌وتی مووچه له ساڵی 2015ه‌وه ده‌ستی پێكردو یانزه ساڵه به‌رده‌وامه!
*هیچ كار‌و خزمه‌ت و پڕۆژهیهكیتر( ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت!) ناتوانێت قه‌ره‌بووی یه‌ك مانگ دابه‌شنه‌كردنی مووچه بۆ خه‌ڵك و مووچه‌خۆران بكاته‌وه!
PM:01:48:31/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت