لیندزی گراهام: پشتکردنە کورد دوای شەڕی داعش ئابڕووچوونە بۆ ئەمریکا
وێستگەنیوز-
لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان رایدەگەیەنێت، پشتکردنە کورد دوای شەڕی داعش "ئابڕووچوونە بۆ ئەمریکا، ئاماژە بەوەشدەکات، کورد بەشی هەرەزۆری شەڕی تێکشکاندنی داعشی لەئەستۆ بوو.
لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە رووداوی راگەیاند، "کورد بەشی هەرەزۆری شەڕی تێکشکاندنی داعشی لەئەستۆ بوو و جێهێشتنیان ئابڕووچوون دەبێت بۆ وڵاتەکەمان و ئەوان شایستەی ئەوە نین".
سەبارەت بەو پڕۆژە یاسایەی بۆ پاراستنی کوردی رۆژئاوای کوردستان پێشکەشی کردووە، لیندزی گراهام وتی، "پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو پارتەکە (کۆماری و دیموکرات) هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو کوردانەی یارمەتییان داین بۆ تێکشکاندنی داعش، کۆمەڵکوژ نەکرێن".
گراهام پەیامێکی ئاراستەی تورکیا کرد و وتی، "بۆ تورکیا دەزانم هەستتان چۆنە، بەڵام ئەم کارە لەسەر بەرپرسیارێتی و مەترسیی خۆتان دەکەن، ئێوە ئەجێندایەکتان هەیە کە پێموایە بۆ ناوچەکە خراپە".
PM:10:10:30/01/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت