نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مەترسییەکی جیددییە لەسەر عێراق و سەقامگیریی ناوچەک
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا و بەشدارییە کاراکانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەرز دەنرخێنێت.
ئەمڕۆ هەینی 30ی کانوونی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پێشوازی لە بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا کرد، کە تایبەت بوو بە درێژکردنەوەی ئەرکی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "گرووپی تیرۆریستیی داعش، هێشتا مەترسییەکی جیددییە لەسەر عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە."
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بەشدارییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا زۆر بەرز دەنرخێنین".
PM:09:36:30/01/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت