حاكم شێخ له‌تیف: ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا رێككه‌وتن نییه و ته‌سلیم بوونه
وێستگه‌نیوز -
حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی بواری یاسا و په‌رله‌مانتاری پێشوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و حكومه‌تی سوریا كراوه، رێككه‌وتن نییه و ته‌سلیم بوونه "به‌داخه‌وه".
حاكم شێخ له‌تیف له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی:
*به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌سه‌ده بڵاویكردۆته‌وه هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌منی عامی سه‌ر به دیمه‌شق كه له شاره عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه ده‌یانهێنن (نه‌ك هێزه‌كانی ئاسایشی كورد) بۆ ناو هه‌ردوو شاری حه‌سه‌كه و قامیشلۆ واته ته‌سلیم بوون و زۆر مه‌ترسیداریشه.
*چونكه وا ده‌كات عه‌ره‌به‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ له كورد هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه و كاری تۆله‌سه‌ندنه‌وه بكه‌ن.
*ئه‌وان له ئێستادا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی كوردیدان هه‌مشه كێشه و فه‌وزا دروست ده‌كه‌ن و كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
*به‌داخه‌وه ئه‌وه رێك داگیركردنه‌وه و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی حه‌سه‌كه و قامیشلۆیه به‌بێ ته‌قه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو شه‌هید و بریندار و ماڵوێرانییه.
*واته له‌ده‌ستدانی هه‌موو شتێك دهشیبینن، به‌داخه‌وه له‌م كاته‌شدا ده‌كرێت كه جیهان وا خه‌ریكه بێته‌سه‌رخه‌ت بۆ كورد و كورد خۆشی خۆی ریكخستۆتهوه و به‌رگری ده‌كات. نابێت قبوڵ بكرێت.
PM:12:52:30/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 3176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت