كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی كانوونی دووه‌می 2026 ئاسمان به گشتی هه‌ور ده‌بێت. سه‌ره‌تا له ڕۆژئاوا و باكوری هه‌رێم نمه باران ده‌بارێت پاشان بۆ دوای نیوه‌ڕۆ نمه باران و بارانی مامناوه‌ند به پچڕپچڕی له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت. هه‌روه‌ها له ناوچه سنووریه‌كان به‌فر بارین ده‌بێت . له شه‌ودا كاریگه‌ری دابارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان لاواز ده‌بێت ته‌نها له ناوچه شاخاویه‌كان و ناوچه سنوریه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 6-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 31- 1- 2026 ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م هه‌یه له هه‌ندێك ناوچه له كاته‌كانی به‌یانیدا. له سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه‌كانی باكووری هه‌رێم نمه باران ده‌بێت هه‌روه‌ها له ناوچه سنوریه‌كانی باكوور به‌فر بارینێكی كه‌م ده‌بێت . پاشان له شه‌ودا كاریگه‌ری دابارین زیاد ده‌كات له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م ناوچه سنوریه‌كان به‌فر بارین ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به نزیكی 2 تا 4 پله به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با (10 – 20 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 11 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 6 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 5 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 1 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 9 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ : 12 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 10 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 11 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 10 پله‌ی سیلیزی
AM:11:59:30/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت