کۆمپانیای سۆمۆ: هەموو لایەنەکان کار بۆ ئەوە دەکەن رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردساتن درێژ بکرێتەوە
وێستگەنیوز-
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایدەگەنێت، کراوەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ هەر پاڵاوگەیەک لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، هەروەها جەخت لە سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
عەلی نزار ئەلشاتری، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ رایگەیاند، "کۆمپانیاکەمان سیاسەتێکی نەرم پەیڕەو دەکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارە باوەڕپێکراوەکان، بەتایبەت لە پرسی بەبازاڕکردنی نەوتی خاودا".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئامادەین گرێبەست لەگەڵ خاوەن پاڵاوگەکان لە هەر شوێنێک بن واژۆ بکەین، بەمەرجێک دوو ئامانجی سەرەکییان بۆ بەدی بێت، ئەوانیش، فرۆشتنی تەواوی ئەو بڕە نەوتەی بۆ هەناردەکردن بەردەستە، هەروەها بەدەستهێنانی بەرزترین بڕی داهات".
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رێککەوتنی نێوانیان بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی هەرێم بە "سەرکەوتوو" وەسف کرد و رایگەیاند، "کارکردن بەو رێککەوتنە تا کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ درێژ کراوەتەوە".
جەختیشی کردەوە، "هەموو لایەنەکان کار بۆ ئەوە دەکەن رێککەوتنەکە نوێ بکرێتەوە و درێژە بە سەرکەوتنەکان بدەن".
رۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، کۆمپانیای سۆمۆ، ئاماری فەرمیی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی کانونی یەکەمی 2025 بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، لەو بڕەش 5 ملیۆن و 997 هەزار و 527 بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە کراوە، هەروەها داهاتەکەشی 6 ملیار و 388 ملیۆن و 429 هەزار و 610 دۆلار بووە.
PM:01:19:29/01/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت