کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان تەم دروست دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچر لە هەندێک ناوچە، بەڵام لە رۆژهەلات و باکووری رۆژهەلاتی هەرێم (ئیدارەی سۆران و راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان) نمە باران و بارانی مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک بەفربارین دەبێت، لە شەودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تـا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرما بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 8 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ هەینی 30ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دروستبوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا، سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکووری هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات پاشان بۆ دوانیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
AM:10:41:29/01/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت