لە سلێمانی بە تۆمەتی دزینی ئوتۆمبێلی هاوڵاتییەک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران


وێستگەنیوز-

بەرێوەبەرایەییی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "لە رێکەوتی 25ی کانونی یەکەمی 2025، دوو کەسی نەناسراو دەچنە ناو ماڵێک لە گەرەکی (بەختیاری) کە خاوەنی ماڵەکە لە دەرەوەی وڵات دەبێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دوو کەسەکە هەڵدەستن بە بردنی ئۆتۆمبێلی خاوەن ماڵەکە لە جۆری (رینۆ) و دوای یەک رۆژ ئۆتۆمبێلەکە دەبەنەوە و لە شوێنی خۆی دای دەنێنەوە دواتر لە رێکەوتی 6ی کانونی دووەمی 2026, هەڵدەستنەوە بە ئەنجامدانی هەمان کار و بە دەرفەتیان زانیوە کە خاوەنی ماڵەکە لە دەرەوەی وڵاتە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە رێکەوتی 16ی کانونی دووەمی 2026، لە لایەن دراوسێیەکی ماڵەکە هەواڵ دەگات بە (بەشی نەهێشتنی تاوان) و ئاگادار دەکرێنەوە لە بوونی رووداوەکە و دەستبەجێ (نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل) دەستدەکات بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و سوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری شوێنی رووداو سەرئەنجام توانرا لە رێکەوتی 27ی کانونی دووەمی 2026، لەلایەن نووسینگەی ئاماژە بۆکراو هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ب.س.ص) لەدایکبووی (2004) و (ی.ڕ.م) لەدایکبووی (2005) دەستگیربکرێن و دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، توانرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکە بگیرێت کە تووشی رووداوی هاتووچۆ ببوو و لە گەڕەکێکی ناو شاری سلێمانی لەلایەن تۆمەتبارانەوە بە جێ هێڵدرابوو".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراون بە پێی مادەی 444 لە یاسای سزادان و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە دۆسیەکە و پاش تەواو بوونی rێکارەکان ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە".


AM:10:13:29/01/2026






ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو