هه‌ڵمه‌تی پشتگیریكردن له "یاسای رزگاركردنی كورد" له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز –
چالاكوانانی كورد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكردووه تا له‌رێی ئۆنلایه‌نه‌وه پشتگیری خۆیان بۆ "یاسای رزگاركردنی كورد” له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌رببڕن و داوا له كۆنگرێسمانه‌كان ده‌كه‌ن پشتگیری له‌و یاسایه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسمانی كۆماری لینزی گراهامه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا لینزی گراهام كۆنگرێسمانی كۆماری نزیك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا پڕۆژه‌یاسایه‌ك "یاسای رزگاركردنی كورد” پێشكه‌ش ده‌كات بۆ سه‌پاندنی سزای تووند و په‌كخه‌ر به‌سه‌ر هه‌ر حكومه‌ت یان گرووپێكدا كه تێوه‌گلابێت له كرده‌وه‌ی دووژمنكارانه دژی كورد.
ئه‌م كاره‌ی ئه‌و سیناتۆره ئه‌مریكییه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه پشتگیرییه‌كی زۆری لێده‌كرێت، نووسه‌ره‌كان له وتاره‌كانیاندا باسی گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یاسایه ده‌كه‌ن له‌حاڵه‌تی په‌سه‌نكردنی له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه. چالاكوانانیش له‌ڕێی ئۆنلاینه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزاكۆكردنهوهیان ده‌ستپێكردووه بۆ پشتگیركردنی له پرۆژه‌یاساكه.
چالاكوانانی كورد له‌ڕێی ناردنی ئه‌م لینكه‌وه بۆ هاوڕێیان و هه‌وادارانیان هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه تیایدا داوا له سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێت پشتگیری له "یاسای رزگاركردنی كورده‌كان"ی سیناتۆر لینزی گراهام بكه‌ن.
داواكارییه‌كه له پێگه‌ی
https://c.org/9WJGxGNn6C ده‌ستیپێكردووه، كه پلاتفۆرمێكی جیهانییه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارده‌هێنرێت و خه‌ڵك ده‌توانن له‌ڕێی نووسینی ناوی خۆیان و ئیمه‌یله‌كانیان پشتگیری بۆ داواكارییه‌كه ده‌رببڕن و واژۆی بكه‌ن.
له داواكارییه‌كه‌دا هاتووه كه خه‌ڵكی رۆژاڤا و هاوپه‌یمانانی كورد كه ڕۆڵێكی چاره‌نووسسازیان له شكستپێهێنانی داعشدا هه‌بووه، ئێستا له‌نێو گۆڕانكارییه‌كانی سوریا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه.
چۆنیه‌تی واژۆكردنی داواكارییه‌كه:
2. كلیك له "Sign petition” بكه.
3. ناو و ئیمه‌یله‌كه‌ت بنووسه — پێویست به هیچ ئه‌كاونتێكی تایبه‌ت ناكات.
4- بڵاوكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و له سۆشیال میدیا بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی چه‌ند هێنده زیاد بكات.
PM:11:07:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت