كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: هه‌ولێر و به‌غدا نیازیان خراپه به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز -
مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند كه ێویستە پشتیوانی خوشك و براكانمان بین لە پێدانی مافە شارستانی و سیاسی و یاساییەكانیان لە وڵاتی خۆیاندا، ده‌شڵێت: "هه‌ولێر و به‌غدا نیازیان خراپه به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆرانی هه‌رێم".
مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له‌ومه‌ترسی و ئاڵۆزییانه‌ی كه ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، خوازیار بووین له‌بری شه‌رو پێكدادان كێشه و ئاڵۆزییه‌كان به گفتوگۆ و ڕێگه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرابا.
*سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه ده‌ڕوانینه بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته پشتیوانی خوشك و براكانمان بین له پێدانی مافه شارستانی و سیاسی و یاساییه‌كانیان له وڵاتی خۆیاندا.
* له هه‌مانكاتیشدا داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی 18ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2026 نێوانیان بن.
*هه‌روه‌ك و ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره گوتار و عه‌قڵیه‌تێكی توندڕه‌وانه ده‌كه‌ین له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، به تایبه‌تیش بێڕێزیكردن به خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا و پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و مسوڵمانان .
*ئاینی پیرۆزی ئیسلام، باوه‌ڕ و ئاینی زۆرینه‌ی ڕه‌های گه‌له‌كه‌مانه و پیویسته ڕێزلهبیروباوهڕی زۆرینهبگیرێت و پیرۆزیه‌كانیان بپارێزرێت.
*تایبه‌ت به‌مافی فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ساڵی ڕابردوو جگه له‌وه‌ی هیچ مانگێك له‌كاتی خۆیدا ماف و شایسته‌ی خۆیان پێ نه‌درا، دوو موچه‌ی ته‌واویشیان سهرنگومكرا و نه هه‌ولێر و نه به‌غداش خۆیان ناكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و سته‌م و كه‌تنه.
*ئه‌وه مانگێك له ساڵی تازه تێپه‌ڕی، له‌بری موژده‌ی كۆتاییهێنان به برسیكردن و موچه‌بڕین، به‌داخه‌وه تائێستا هیچ ئاسه‌وارێك له‌موچه نیه‌و موچه‌خۆران ساڵی نوێیان به‌گیرفانی خاڵیه‌وه ده‌ست پێكرد.
*ئه‌مه به ئاماژه‌یه‌كی خراپ و نیازی خراپتری هه‌ولێر و به‌غدا ده‌زانین به‌رامبه‌ر موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
*سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌و كێشانه به شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت كه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و وڵات له‌به‌رچاو بگیرایه و ڕێز له ئیراده‌ی گه‌لانی عێراق بگیرابا.
*تایبه‌ت بهوئاڵۆزیانهی ڕووی له‌ناوچه‌كه كردوهلهنێوان ئهمریكاو ئێران، ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، ده‌خوازین ئه‌مریكا په‌نا نه‌باته به‌ر لۆژیكی هێز بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، چونكه به‌كارهێنانی هێز ده‌رهاویشته‌ی خراپی ده‌بێت نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌رگه‌لانی ئێران، به‌ڵكو بۆ سه‌ر وڵات و گه‌لانی هه‌موو ناوچه‌كه.
PM:09:54:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت