ئالان حەمەسەعید: خەرجیی خوێندنی ئەو قوتابییە دەگرمە ئەستۆ کە لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان دەرکرابوو


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی کانونی دووەمی 2026، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، "دوای ئەوەی کە قوتابییەکی کورد لە کەرکوک بەناوی (دیار خلیل) لە (خوێندنی سیستمی ئیتحادیی لە قوتابخانەیەکی ناحکومی) بەهۆی ئەوەی لەوانەی هونەردا وێنەی ئاڵای کوردستانی کێشابوو، لە قوتابخانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی دەدرێت".


وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، "کاتیک بابەتەکەم پێگەیشت راستەوخۆ مامۆستا کامەران (بەرێوەبەری خوێندنی کوردی)م راسپارد کە بەهیج جۆرێک ئەمە نابێت قبووڵ بکرێت و قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک بکەن (حکومەتی فیدراڵ)، قسەی لەگەڵ کردوون و بەڵێنیان دابوو سبەی چارەسەری بابەتەکە دەکەن و لێپرسینەوەش لە قوتابخانەکە دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیاریشمدا پارەی خوێندنەکەی لە ئەستۆ بگرم وەک پاڵپشتیەک بۆ ئەو ئازیزە و دڵنیابن ئەو منداڵە بێ خوێندن نامێنێتەوە بابەتەکە چارەسەر دەبێت و جیا لەوەش هەموو قوتابخانە کوردییەکانی ئێمە لە کەرکوک لەبەردەمیدا کراوەیە".


PM:05:46:28/01/2026




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو