رێبین هه‌ردی بۆ هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم: تكایه له ئاستی به‌رپرسیاریدا بن
وێستگه‌نیوز –
نووسه‌ر و رۆشنبیر رێبین هه‌ردی بانگه‌واز له هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئه‌م یهكبوونهی به‌هۆی له‌شكركێشی سوریا بۆ سه‌ر كوردانی ڕۆژئاوا دروست بووه، بهحیزبایهتی و ناكۆكی مهكۆژن، ده‌شڵێت: "تكایه له ئاستی به‌رپرسیاریدا بن".
رێبین هه‌ردی نووسه‌ر و رۆشنبیر بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و تیایدا هاتووه "تكایه له ئاستی به‌رپرسیاریدا بن و ئه‌م یهكبوونهی به‌هۆی له‌شكركێشی سوریاوه بۆ سه‌ر كوردانی ڕۆژئاوا دروست بووه، بهحیزبایهتی و ناكۆكی مهكۆژن".
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت: "تكایه كه‌مێك بهرپرسیارابه ره‌فتار بكه‌ن و هیچ نه‌بێت ئه‌م ماوه‌یه له‌پێناوی گهلهكهتاندا یه‌ك بگرن، دهستخهنه ده‌ستی یه‌ك و به‌یه‌ك سیاسه‌ت و ئامانجه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه ببنه‌وه".
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی "ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژئاوا رووده‌دات له‌ئێمه‌وه دوور نیه و ده‌بێت هه‌میشه وه‌ك ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیدار له‌هه‌موو بیركردنه‌وه و ڕهفتارێكتاندا ئاماده بێت. كۆده‌نگی و یه‌ك چاره‌نووسی خه‌ڵك به ناكۆكیهكانتان مه‌كوژن و ئه‌و گه‌له ره‌نج به‌خه‌سار مه‌ده‌ن".
رێبین هه‌ردی باس له‌وه ده‌كات كه "پۆست و ئیمتیازارتی حیزبی هه‌رگیز ئه‌وه ناهێنێ چاره‌نوسی گه‌لێك له‌پێناویدا بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌م ئه‌زموونه كه به‌خوێن و ئازارێكی زۆر به‌ده‌ستهاتووه، مه‌كه‌نه قوربانی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی حیزبی بچوك".
بۆ هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم نووسیویشیه‌تی: "بڕوا بكه‌ن تا ئه‌م ئه‌زموونه به‌هێز و یه‌كگرتوو و یه‌ك دڵ بێت، ئێوه زیاتر به‌هێز ئه‌بن له‌وه‌ی هه‌ڵپه‌ی پۆستی حیزبی به‌هێزتان بكات. تكایه له پرسیار و مه‌ترسیه‌كانی قۆناغه‌كه بگه‌ن و به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكه‌ن. ته‌نازولكردن بۆ یه‌ك و ده‌ست خسته‌ناو ده‌ستی یه‌ك، نه‌ك لاوازتان ناكات، به‌ڵكو ته‌نیا ڕێگه‌ی بههێزبونتانه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "هه‌موو روادوهكانی رابردوو و ئێستاش به‌رده‌وام یه‌ك هه‌قیقه‌ت ده‌سه‌لمێنێ، ئێمه جگه له خۆمان كه‌سمان نیه و له‌هه‌موو قومارێكی سیاسی‌دا ته‌نیا ده‌كه‌وین و جگه له خۆمان كه‌س به‌رگریمان لێ ناكات. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و خۆمانه به ناكۆكی له‌ناو مه‌به‌ن و بزانن جگه لهگهلهكهتان كه‌ستان نیه پشت و په‌ناتان بێت. رێزی گه‌له‌كه‌تان بگرن و بۆ ئه‌وان و له‌پێناوی ئه‌واندا بن، نه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وتی حیزبی و نارسیزمی خۆتان هیچ گرنگی به گه‌له‌كه‌تان نه‌ده‌ن".
له به‌شێكی تری بانگه‌وازه‌كه‌ی رێبین هه‌ردی-دا هاتووه كه "رۆژی یه‌كگرتن و یه‌ك بوون و بیركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌یه كه ناچارمان ده‌كات دهستخهینه ده‌ستی یه‌ك. هیوادارم بتوانن له‌ئاستی به‌رپرسیاری ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بن و واز له خه‌ونی كردنی هه‌موو كوردستان به باره‌گا حیزبیهكانتان بێنن. ئه‌م گه‌له به هه‌موو جیاوازیهكانیهوه به گه‌لی خۆتان بزانن و واز له زمانی ته‌خوین و به دوژمنكردنی یه‌ك بێنن".
راشیگه‌یاندووه كه "كاتی یه‌كگرتن و كۆده‌نگی و یه‌ك بوون و خۆ ئاماده‌كردنه بۆ هه‌ر پێشهاتێك. سه‌نگه‌ری ناوخۆ ته‌نیا به‌وه به‌هێز ده‌كرێت گه‌له‌كه‌تان له چاوێلكه‌ی حیزبه‌وه ته‌ماشا ناكه‌ن و هه‌موو هاوڵاتیه‌ك چه‌ند ناكۆكیش بێت به بۆچونه‌كانتان به هاوڵاتی خۆتان بزانن. هیوادارم كوردستان له‌هه‌موو ناخۆشیه‌ك به دوور بێت و ئه‌م گه‌له پاش ساڵانێكی زۆر له سته‌م و ئاواره‌یی و ماف خوراوی به‌ئاسوده‌ی بگات و ژیانێكی ئارام و ڕێزگر له كه‌رامه‌ت و شكۆی تاقی بكاته‌وه.
PM:01:02:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت