حاكم قادر حه‌مه‌جان: ئایا كێشه و پرس و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر پێنه‌دانی پۆستێك یان وه‌رگرتنی پۆستێكه!
وێستگه‌نیوز –
حاكم قادر حه‌مه‌جان تكا ده‌كات سه‌ركرده‌كانی كورد چاو له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن و ئه‌م یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزییه بپارێزن، ده‌شپرسێت: "ئایا كێشه و پرس و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر پێنه‌دانی پۆستێك یان وه‌رگرتنی پۆستێكه!".
حاكم قادر حه‌مه‌جان له نووسینێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "له كاتێكدا كورد له ڕۆژئاڤای كوردستان ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌كی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته‌وه و جینۆساید ده‌كرێت، به‌ڵام دڵخۆشیه‌كی قوڵیش هه‌موومانی ڕووپۆش كردووه، دڵخۆشیه‌ك كه چێژی یه‌كبوون و یه‌ك گوتاری نه‌ته‌وه‌ی له پشته‌وه‌یه".
له نووسینه‌كه‌دا هاتووه كه "ھه‌مووان ده‌زانین له پیلانگێڕیه‌كی به به‌رنامه زیاتر له 100 ساڵه هه‌وڵی لێكدابڕاندن و پارچه پارچه‌كردنی ئه‌م گه‌له ده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ چ له ناوخۆ و له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ڕه‌وه‌ندی كوردی به هه‌ستێكی كوردانه و مرۆڤ دۆستانه و به هه‌ڵوێستێكی سه‌رده‌میانه، له مۆدێلێكی مه‌ده‌نیانه هێزی كورد و توانای كوردی‌یان نیشانی ته‌واوی جیهاندایه‌وه، مۆدێلێك كه بازنه‌ی ته‌سكی حزبایه‌تی تێپه‌ڕاندووه و په‌یامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و یه‌كڕیزی كوردانه".
حاكم قادر ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ ھه‌مووان شاھیدی ئه‌وه‌ین كه بۆ یه‌كه‌م جاره گه‌لی كورد به یه‌ك ده‌نگ و به یه‌كگرتووی و له ژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا به‌رگری له مافه نه‌ته‌وایه‌تی و مافه ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن".
نووسیویشیه‌تی: "ده‌بوو پێشتر حزبه كوردستانیه‌كان به‌م ئه‌ركه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ستانایه، به‌داخه‌وه نه‌كردیان و نه‌توانیان بیكه‌ن، تا ئێستا حزبه كوردستانیه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان دوای زیاتر له 14 مانگ له ھه‌ڵبژاردن، نه‌یان توانیوه په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكبهێنن، ئایا كێشه و پرس و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر پێنه‌دانی پۆستێك یان وه‌رگرتنی پۆستێكه!".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه " پێویسته سه‌ركرده‌كان چاو له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن و تێبگه‌ن، تاكه ڕێگا بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه و گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی، یه‌كێتی ناوخۆییه، یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كگوتارییه، ده‌بێت كێبڕكێ له‌سه‌ر قوربانیدان و خزمه‌تگوزاری زیاتر بێت، نه‌ك له‌سه‌ر پۆست و پله و پایه".
حاكم قادر ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دۆخی نوێ و ئه‌م یه‌كڕیزیه‌ی كوردان و په‌لاماردانی دڕه‌ندانه‌ی دوژمنانی نه‌وه‌كه‌مان وایكرد، ھه‌ڵوێستی دوژمن، نۆكه‌ر، خۆفڕۆش، به‌كرێگیرا و جاش و جاسووسه ناوخۆییه‌كورده‌كانمان بۆ ده‌ربكه‌وت، ھه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌ی و ڕاستگۆییان بۆ كوردان له محه‌ك بدرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مڕۆ له ھه‌موو شتێك گرنگتر ئه‌ركی ھه‌موومانه كه ئه‌م یه‌كگرتووییه و یه‌كڕیزیه‌ی ناوخۆ و ڕه‌وه‌ندی كوردی بپارێزین و ده‌بێت سود له ھاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه تازه‌یه وه‌ربگیرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی به‌رگری و گۆڕانكارییه‌كان چونكه ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وان به ئاڵای كوردستانه‌وه نا یه‌كی گه‌وره بوو بۆ فه‌رسكردن و درێژه‌پێدانی ئه‌و واقعیه تاڵه‌ی كه زیاتر له 100 ساڵه كورد به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت و قوربانی بۆ ده‌دات".
حاكم قادر راشیگه‌یاندووه كه "دوژمنان و ھه‌ندێك له حزبه‌كان وایان ده‌زانی گه‌نجان و لاوانمان له‌ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه ھه‌ست و سۆزی كوردبوون و كوردایه‌تیان نه‌ماوه، به‌ڵام ئێستا بۆ ته‌واوی دنیا و دوژمنه‌كانیان سه‌لماند، كه كورد گه‌لێكی خۆڕاگر و داكۆكیكاره له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانی خۆی".
AM:10:58:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت