تره‌مپ: ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق راده‌گرێت ئه‌گه‌ر مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی یارمه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق كرد، ئه‌گه‌ر نوری مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ نووسیویه‌تی:
*كۆتاجار نوری مالیكی له ده‌سه‌ڵاتدا بوو، عێراقی به‌ره‌و هه‌ژاری و پشێوییه‌كی ته‌واو برد.
*نابێت رێگه به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نوری مالیكی به سه‌رۆك وه‌زیران بدرێت.
*ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق راده‌گرێت ئه‌گه‌ر مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرێته‌وه
*به‌بێ یارمه‌تی واشنتۆن، عێراق چانسی سه‌ركه‌وتن، خۆشگوزه‌رانی، یان ئازادی نابێت.
رؤذى شەممە 24ی کانونی دووەمی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگی هادی عامری، بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرايكرد كة "بە زۆرینەی دەنگ، نوری مالیکی وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کردووە".
PM:11:16:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت