فوئاد حسێن و قوباد تاڵه‌بانی هاوڕان له‌سه‌ر گرنگی رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه و هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگی رێككه‌وتن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دكتۆر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دواپێشهاته سیاسیه‌كان و پرسی پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی رێككه‌وتن له‌باره‌ی ته‌واوی بابهتهكان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه".
بڕیاریش درا كه گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ده‌رئه‌نجامێكی گونجاو.
PM:09:39:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت