میدیای سوری: حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده گه‌یشتنه لێكگه‌یشتن
وێستگه‌نیوز
ته‌له‌فزیۆنی سوریا له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یدا رایگه‌یاند كه لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ له نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كراوه و ده‌بێته هۆی راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و جێگیركردنی هێزی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و ناوچه‌كانی دیكه.
كه‌ناڵه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه كه به تایبه‌ت ناوی بردوون بڵاویكردووه‌ته‌وه كه:
*هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته لێكگه‌یشتن بۆ جێگیركردنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا له ناو شاره‌كان و ناوچه گرنگه‌كاندا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش (حه‌سه‌كه، قامیشلۆ، و ناوچه‌كانی دیكه).
*ئه‌ندامانی هه‌سه‌ده له‌ناو گونده‌كانیان و ناوچه‌كانی ئێستای جێگیركردنیان ده‌مێننه‌وه.
*ده‌ست ده‌كرێت به رێوشوێنه‌كانی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سوریا به‌پێی چوارچێوه‌یه‌ك كه دواتر ورده‌كارییه‌كانی راده‌گه‌یه‌نرێت.
* سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی پێشه‌وه ڕاده‌گیرێت.
*له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت.
PM:09:31:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت