شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێشوازی له ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و یاریزانی ئامه‌د سپۆر كرد
وێستگه‌نیوز –
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له میانی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و یاریزانی ئامه‌د سپۆر رایگیاند كه :وه‌ك چۆن كۆبانێ یهكیخستین، ئه‌م قۆناغه‌ش بووه مایه‌ی یه‌كبوونمان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشوازیكرد له‌هه‌رسێ هونه‌رمه‌ند دیار ده‌رسیم، ژاڵه و هۆزان شه‌مدین له‌گه‌ڵ ده‌نیز ناكی یاریزانی ئامه‌د سپۆر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له‌دیدارێكدا خاتوو شاناز به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن بۆ شاری سلێمانی له‌م ساته گرنگه‌دا كه گه‌لی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، راشیگه‌یاند "وه‌ك چۆن كۆبانێ یهكیخستین، ئه‌م قۆناغه‌ش بووه مایه‌ی یهكبونمان و هێنانه‌كایه‌ی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی پشتیوانی دڵسۆزانه له‌خه‌بات و به‌رخودانی ڕۆژئاڤا كه سه‌ره‌نجام ده‌نگی كوردی بڵند كرد به‌ڕووی جیهاندا له‌ساتێكدا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبوو".
لای خۆیانه‌وه میوانانی ئه‌مڕۆی سلێمانی دووپاتیان كرده‌وه كه یه‌كده‌نگیی میلـلـه‌تی كورد و رێپێوانه‌كانی پشتیوانی و جۆش و خرۆشی كوردان له سه‌رتاسه‌ری جیهان و به تایبه‌تیش له سلێمانی، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ڕوانینی جیهان بۆ پرسی كورد و به‌رزكردنه‌وه‌ی ووره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدان له خاكی كوردستان.
PM:08:28:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت