ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا: ئاگربه‌ستی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بكرێته هه‌میشه‌یی
وێستگه‌نیوز -
وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا پێشوازی له درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌تی دیمه‌شق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ن داواكاریشن بكرێته هه‌میشه‌یی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایانگه‌یاند كه پێشوازی له درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی 15 و داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ن پابه‌ندبن به ئاگربه‌سته‌وه.
ده‌شڵێن: "پشتیوانی قۆناغێكی راگوزه‌ری سیاسی گشتگیر ده‌كه‌ین له سوریا كه مافی هه‌موو هاوڵاتیان بپارێزرێت".
جه‌ختیشیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "سه‌قامگیری باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به ئامرازی ئاشتیانه ئه‌وله‌ویه‌ته بۆ رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر و به‌دیهێنانی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی".
ئه‌و چوار وڵاته راشیانگه‌یاندووه كه پێویسته رێڕه‌وه مرۆییه‌كان بپارێزرێن و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان له كۆبانێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر رووبه‌ڕووی هێرشی سوپای عه‌ره‌بی سوریا بوونه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ته‌واوی ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان بۆ ناوچه كوردییه‌كانی رۆژاڤا، به‌ڵام هێشتا گروپه چه‌كداره‌كان هه‌وڵی هێرشكردنه‌سه‌ر شه‌ڕڤانان ده‌ده‌ن.
PM:06:59:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت