لیستی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا کرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەکی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی سێشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2026، یستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا کرا و بڕیارە سبەی چوارشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت".
پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، "ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردوو رەوانەی بەغدا دەكرێت و خەرجكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو".
PM:04:18:27/01/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت