بەرپرسێکی پارتی لە کەرکوک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
وێستگەنیوز-
لەماوەی ئەم مانگەدا سێ بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک لە پۆستەکانیان دووخراونەتەوە.
عەمید عیسا حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری پزیشکی پۆلیسی کەرکوک کە کوردە لە پشکی پارتییە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و عەمید عەتا کە بە رەگەز عەرەبە و خەڵكی پارێزگای تکریتە.
بەم گۆڕانکارییە لەم مانگەدا ئەمە دەبێتە سێیەم ئەفسەری پارتی کە لە پۆستەکەیان لابراون، پێشتر رەفیق سەباح جاف، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لابرا، هەروەها رائید سامان ناسراو بە "سامان شوشە" بەڕێوەبەری پێشووی بەشی دژە تاوان لە بنکەی پۆلیسی ئازادی لە پۆستەکەی لابرا و بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دادگا سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ دەرکرد.
PM:12:06:27/01/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت