کەشناسیی هەرێمی کوردستان: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
پیرمام : 13 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 28ی کانونی دووەمی 2026، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆی کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، پێشبینی باران بارین لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سەرجەمی ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ بارانبارین ناوچە سنوورییەکان و لوتکە و قەدپاڵی چیا بەرزەکان بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارینی دەبێت. لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاد دەکات بارانبارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان رێژەی بارانبارینی بەشێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت، هەروەها رۆژی پێنجشەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت، پلەی گەرما نزمترین بەرز دەبێتەوە بەرزترین نزیک دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی


AM:10:18:27/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو