تۆم باراك: له‌گه‌ڵ بارزانی دۆخی سوریام تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز -
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاری دیموكراتی كوردستان دۆخی سوریای تاووتوێ كردووه، دووپاتیشدهداتهوه كه "ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابمه‌زرێنرێت (له عێراق) سه‌ركه‌وتوو نابێت".
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، له پلاتفۆرمی "ئێكس" نوسیویه‌تی:
*"ئه‌مشه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ جه‌نابی مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدا بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سووریا و گرنگیی پاراستنی ئاگربه‌ست و دڵنیابوونه‌وه له گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیانه، به‌تایبه‌تی له كۆبانی.
*سه‌باره‌ت به عێراق، هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به ڕوونی ده‌مێنێته‌وه.
*ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابمه‌زرێنرێت (سه‌پێندرێت) سه‌ركه‌وتوو نابێت، نه بۆ خواسته‌كانی عێراق و سوریا بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شتر، و نه بۆ هاوبه‌شییه‌كی كارا له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
PM:10:59:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت