مه‌زڵوم عه‌بدی: سه‌رۆكی یه‌كێتی پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌كانمان ده‌ربڕی
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی یه‌كێتی پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌كانیان ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: "شانازی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له سلێمانی خۆپیشاندانی به‌رفراوان بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ ئێمه ئه‌نجام ده‌دات".
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له پلاتفۆڕمی "X" رایگه‌یاند:
*خۆشحاڵ بووین به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
*له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌كانمان ده‌ربڕی.
*هاوكات شانازی ده‌كه‌ین كه ده‌بینین گه‌له‌كه‌مان له سلێمانی خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی به‌رده‌وامی خۆیان بۆ ئێمه.
PM:06:56:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت