مەسعود بارزانی: سەركەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی کانوونی دووەمی 2026، لە 11هەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆرستان لە کۆبانێدا، مەسعود بارزانی, سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.


مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا".


PM:01:42:26/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو