سەرچاوەیەک بۆ میدیای پارتی: خەرجكردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاریی دەخاتەڕوو.


ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانونی دووەمی 2026، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند، "ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردوو رەوانەی بەغدا دەكرێت و خەرجكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعە لەرێگەی تیمێکی تایبەتەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، "بڕیاری خەرجكردنی مووچە لەلایەن بەغدا دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، دوای بڕیارەكە ئینجا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆ دەخاتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەڕێگەی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقەوە، پێشبینش دەكرێت ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی یەك لەلایەن بەغداوە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو".


AM:11:27:26/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو