وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: 500 ملیۆن دینار پێشكه‌شی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 500 ملیۆن دینار وه‌كو هاوكاری پێشكه‌شی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له‌سه‌ر بڕیاری ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری بڕی (500.000.000 ) پێنج سه‌د ملیۆن دینار وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به هاونیشتمانیانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت.
*وه‌زیری دارایی بڕیاریدا له هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تمان له ڕێگای لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بكرێت بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌هۆی هێرش و ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، له ناوچه‌كانی جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك كه‌مپه‌ینی هاوكاری بۆ رۆژاڤای كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PM:09:44:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت