وه‌فدی یه‌كێتی: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هێزتر بكرێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا جه‌ختی له به‌هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه و داوایكرد پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق و كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی و پێكهاتوو له هه‌ر یه‌كه له ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، له به‌غدا به جیا له‌گه‌ڵ عه‌بدولحسێن موسه‌وی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌هجی نیشتمانی و ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كان، ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا له‌باره‌ی دۆخی ئێستا عێراق و چۆنییه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.
وه‌فدی یه‌كێتی جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی كارا و به‌هێز كه بتوانێت له‌م دۆخه‌دا سه‌قامگیری عێراق بپارێزت و جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.
روونیشیان كرده‌وه یه‌كێتی پێداگره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و به پێویستیشی ده‌زانن هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هێزتر بكرێت و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق و كوردستان.
PM:09:15:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت