روانگه‌ی سوری: هۆزه عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هاوسۆزانی هه‌سه‌ده‌یان ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز –
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه گروپه چه‌كداره عه‌شایه‌ره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق به تۆمه‌تی "په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و هاوسۆزبوون" هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیان له لادێكانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شاری دێره‌زور ده‌ستپێكردووه.
*هه‌ڵمه‌ته‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ندامانی هۆزه ناوخۆییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج كه گومان له په‌یوه‌ندییان یان پشتگیریكردنیان له هه‌سه‌ده ده‌كرێت.
*ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه عه‌شایه‌رییانه، به پاڵپشتی میلیشیا ناوخۆییه‌كان، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند ماڵێك له گوند و شارۆچكه‌كانی (غهرانیح، ده‌ره‌نج، ئهلشحێل، ئه‌بو حه‌مام، و زیبان) له لادێی دێره‌زۆر و ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نییان به تۆمه‌تی "هاوكار" و "لایه‌نگر"ی هه‌سه‌ده ده‌ستگیر كردووه.
*ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌شێكه له په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی و ئه‌منی دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجامدراون.
*ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گرژی و دڵه‌ڕاوكێی له لادێكانی دێره‌زور دروست كردووه.
PM:05:05:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت