غالب محه‌مه‌د باس له یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ناردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت (9%)ی خانه‌نشینی مانگه‌كانی (11و 12ی ساڵی رابردوو و 1ی ئه‌مساڵ) له مووچه‌ی مانگی 1 ببڕێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی پارساڵ نه‌دراوه، به‌ڵام هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌سه‌دا (3%) خانه‌نشینی ئه‌و مانگانه له مووچه‌ی مانگی 1 دا ببڕێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ناردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
ده‌شڵێت: "بۆیه به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرد كه له (3%)مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌و سێ مانگه نه‌بڕدرێت".
غالب محه‌مه‌د راشیگه‌یاند كه "جگه له‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق داوایكردووه داهاتی ناوخۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم تا ئێستا 120 ملیاری داهاتی ناوخۆشی نه‌ناردووه".
PM:04:36:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت