بافڵ تاڵه‌بانی: پێشوازی له كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه پێشوازی له كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "جه‌خت له هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه له پێناو گه‌یشتن به‌حكومه‌تێكی به‌هێزی خزمه‌تگوزار".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا وتی:
*پێشوازی له كاندیدكردنی نوری مالكی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ین.
*ھیوادارین ئه‌م ھه‌نگاوه پرۆسه‌ی ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستووری و یاساییه‌كان بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێ خێراتر بكات.
*جه‌خت له هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه له پێناو پاراستنی سه‌قامگیری و گه‌یشتن به‌حكومه‌تێكی به‌هێزی خزمه‌تگوزار، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مڕۆی وڵاته‌كه‌مان و هێنانه‌دی خواستی خه‌ڵكه‌كه‌مان بێت.
PM:04:17:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت