وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی ناوەندەکانی خوێندن وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشگیری لە رۆژئاوای کوردستان.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 25ی کانونی دووەمی 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان".

ئاماژە بەوەکراوە، "هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا بە تایبەتیش جەخت بکاتەوە لە:

1- خۆشەویستی نیشتیمان و مافی رەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی.

2- لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیانین بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین.


PM:10:19:24/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو