قوباد تاڵەبانی و هادی عامری جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێک کردەوە کە بتوانێت ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی دووەمی 2026، شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بەدر کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان زیاتر پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە ئاست قۆناغەکەدا بێت و بتوانێت ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزێت.

جەختیشیان کردەوە، لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور.


PM:05:28:24/01/2026




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت