هەسەدە: دوو شەڕڤانمان برینداربوون و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان خستەخوارەوە
وێستگەنیوز-
هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" برینداربوونی دوو شەڕڤانی راگەیاند بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی گروپە چەکدارەکانی دیمەشقەوە.
ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی دووەمی 2026، هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "لە پێشێلکارییەکی نوێی رێککەوتنی ئاگرەبەستدا، دوو شەڕڤانمان برینداربوون بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی خۆکوژیی گروپە چەکدارەکانی دیمەشق بۆ سەر گوندی سەفا لە باشووری شاری جەل ئاغا (جەوادیە)".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە هەمان کاتدا هێزەکانمان توانییان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکە بخەنە خوارەوە".
PM:05:20:24/01/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت