قوباد تاڵەبانی بۆ قەیس غەزعەلی: دەبێت ئەولەوییەتی حکومەتی داهاتووی عێراق چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچە بێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی دووەمی 2026، شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسایب کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، قوباد تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان کرد، قوباد تاڵەبانی بۆچوونی یەکێتی لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خستەڕوو و جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە وەک یەک خزمەتی هەموو عێراقییەکان بکات.
قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە، "یەکێتی پێیوایە هەموو کێشەکانی عێراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت بە گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر بکرێن".
وتیشی، "دەبێت ئەولەوییەتی حکومەتی داهاتووی عێراق چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچە بێت".
PM:04:51:24/01/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت