له كۆبانی منداڵێكی تر به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز –
مانگی سووری كورد گیانله‌ده‌ستدانی منداڵكێكی تری به‌هۆی سه‌رماوه له شاری كۆبانی راگه‌یاند به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تا ئێٍستا له‌و شاره كوردییه ره‌قبوونه‌ته‌وه گه‌یشته پێنج منداڵ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكخراوی مانگی سووری كورد له پلاتفۆڕمی (ئێكس) رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سه‌ر شاری كۆبانی هه‌یه، 5 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. یه‌كێك له قوربانییه‌كان منداڵێكی ساوایه.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كیی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و منداڵانه، دابه‌زینی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما، نه‌بوونی سووته‌مه‌نیی گه‌رمكه‌ره‌وه و كه‌میی پێداویستییه پزیشكییه‌كان بووه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ هه‌دیه عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی مانگی سووری كورد له رۆژئاوای كوردستان وتی: "به‌هۆی گه‌مارۆی تووندی سه‌ر كۆبانی، 4 منداڵ به‌هۆی سه‌رماوه له‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هاوكات رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، رایگه‌یاند كه كۆبانی و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن.
مانگی سووری كورد هۆشداری داوه له‌وه‌ی به‌رده‌وامیی گه‌مارۆكه مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆ و جددی له‌سه‌ر ژیانی منداڵان، نه‌خۆشان و به‌ساڵاچووان دروستكردووه. بۆیه داوایه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆیی و مافپه‌روه‌ره‌كان ده‌كات، تا ده‌ستبه‌جێ كاربكه‌ن بۆ شكاندنی گه‌مارۆكه و دابینكردنی سووته‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری، پێش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك گیانله‌ده‌ستبده‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ هاوكاریی پزیشكی و مرۆیی بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی كۆبانێ، به‌مه‌رجێك رێگه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌یشتنیان دابینبكرێت.
رێكخراوه‌كه داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات، فشارێكی خێرا دروست بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی مرۆیی پارێزراو به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌ستی پێكرد و له ئێستادا شاری كۆبانی له رۆژئاوای كوردستانیان به توندی گه‌مارۆ داوه و رێگه‌كانی شاره‌كه به ده‌ره‌وه به ته‌واوی داخراون و كاره‌با، ئاو و ده‌رمان و خۆراكیان لێبڕیوه.
PM:02:47:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت