فرانس پرێس: ئاگربه‌ستی سوریا و هه‌سه‌ده بۆ مانگێك درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوز-
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكره‌وه كه ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرت بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژ كرایه‌وه، سه‌رچاوه‌ه‌یكی حكومه‌تی سوریاش ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی پرێس له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه رایگه‌یاند كه حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه بڕیار بوو، كاتژمێر 08:00ـی ئه‌مشه‌و كۆتایی پێبێت.
له به‌رامبه‌ردا ته‌له‌فزیۆنی سوریا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی سوریاوه كه به فه‌رمی ناوی برد هه‌واڵی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی مانگێك ره‌تكرده‌وه.
تاوه‌كو ئێستا هیچ راگه‌یێندراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به ئاژانسی "فرانس پرێس"یان راگه‌یاندووه، ئاگربه‌سته‌كه لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژ ده‌كرێته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاگربه‌سته‌كه، ئه‌مریكا ده‌ستی به پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانییانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق كردووه. ژماره‌ی ئه‌و زیندانییانه به نزیكه‌ی 7,000 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
PM:01:53:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت