عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: له‌م 3 رۆژه‌دا داهاتی ناوخۆی هه‌رێم نه‌نێردرێت، مووچه ده‌كه‌وێته مانگی ئاینده
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی یه‌ك رایگه‌یاند:
*هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ته‌ركیزی ئێمه ئه‌م ماوه له‌سه‌ر رۆژئاوی كوردستان بێت به‌ڵام به‌بێ مووچه ژیانكردن ئه‌سته‌مه و مووچه‌ش نه‌بێت خه‌ڵك ناتوانێت هاوكاری كوردانی رۆژئاوا بكات.
*لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێن چاوه‌ڕێن هه‌رێمی كوردستان داهاتی ناوخۆ بنێرێت كه 120 ملیار دیناره و پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
*له‌م سێ رۆژه‌دا داهاتی ناوخۆ نه‌نێردرێت، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه ده‌كه‌وێته مانگی ئاینده، ئه‌مه‌ش زۆر زۆر خراپه.
*لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم ده‌ڵێن كه 120 ملیار دیناریان ئاماده نییه.
*گرنگه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هیممه‌تێك بكه‌ن و 120 ملیار دیناره‌كه بنێرێن بۆ ئه‌وه‌ی گرفت بۆ مووچه‌ی مانگی 1 دروست نه‌بێت.
PM:12:00:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت