کەشناسیی هەرێم: بەفر باران بارین کۆتایی دێت و شەختە و بەستن دروست دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "شەپۆلی دابارینی (بەفر و باران) لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بەردەوامی هەیە وە لەدوای نیوەی شەو بە تەواوی کۆتایی دێت وە ئەم شەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت و نزمتری پلەکانی گەرما تا سبەی بەیانی (2-4) پلە نزم دەبێتەوە، هەروەها شەختە و بەستن لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان دروست دەبێت".

ئەمەی خوارەوەش پلەی گەرمی هەندێک لە شار و هەردوو قەزای چەمچەماڵ و زاخۆ و شەمامکە بۆ رۆژی 2026-01-23:
-هەولێر 5 پلەی سیلیزی.
-پیرمام 0 پلەی سیلیزی
-سلێمانی 1 پلەی سیلیزی
-چەمچەماڵ 1 پلەی سیلیزی
-دهۆک 4 پلەی سیلیزی
-زاخۆ 4 پلەی سیلیزی
-شەمامک 5 پلەی سیلیزی

هەروەها ئەمەی خوارەوەش بڕی باران و بەفری 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمە:

هەولێر 3.6 ملم باران لە گەڵ 2.5 سم بەفر.
پیرمام 8.4 ملم باران لەگەڵ 5 سم بەفر.
سلێمانی 10.8 ملم باران لەگەڵ 7 سم بەفر.
چەمچەماڵ 8.9 ملم باران لەگەڵ 2 سم بەفر.
دهۆک 4.6 ملم باران لەگەڵ 0.2 سم بەفر.
زاخۆ 3.2 ملم باران لە گەڵ 0.3 سم بەفر.
شەمامک 6 ملم بان لەگەڵ 0.3 سم بەفر.


PM:09:47:23/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو