بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی بەربەستکران
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە داخستنی چەند شەقامێک بەهۆی بەفرەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەینەوە ئەم ڕێگایانەی خوارەوە بەربەستکراوە بەهۆی هەبوونی بەفری زۆر و بەستنی رێگاکە، ئەوانیش:
-چاڤی لاند ـ گۆیژە
-دۆڵەمیران ـ هەڕووتە ـ شاخی گۆیژە لە فلکەی ئەحمەد گرێدەرەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "رێگەی تونێلی پێشڕەو لە ئێستادا کراوەیە و گرفتی تیا نییە، بەڵام رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفت دروست ببێت و بەربەست بکرێت".
هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو ڕێگایانە نەکەن کە ئاماژەیان پێکردووە، هەروەها تیمەکانی هاتووچۆ لە ئێستادا سەرقاڵی نەهێشتنی ئەو قەرەباڵغییەن کە لەو رێگایەدا هەیە.
PM:07:28:23/01/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت