مه‌سعود بارزانی: بگاته ئه‌وه‌ی ته‌عه‌دا له كورد بكرێت، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو شتێك
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا رایگه‌یاند كه کۆبانێ شارێکی کوردییە و نابێت دەستی لێبدرێت، ده‌شڵێت: "
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ـی كانوونی دووه‌می 2026، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئیتاڵیا رایگه‌یاند كه:
*قه‌داسه‌تی پاپا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگریی زۆر له‌گه‌ڵ كورد هاوسۆزن، قه‌داسه‌تی پاپا به‌په‌رۆش بوو بۆ دۆخی كوردستان و به‌ڵێنی دا كه هاته عێراق، بێته كوردستانیش.
*وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئیتاڵیا جه‌جتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانی كردنی كوردستان و پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، هه‌وڵ بده‌ن پشتیوانی له گه‌لی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ودۆخه ئاڵۆزه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه.
*په‌یامی من بۆ میدیاكارانی كوردستان ئه‌وه‌یه، به‌رگریی له مافی گه‌لی كورد بكه‌ن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له توندوتیژی نه‌كه‌ن.
*پشتیوانی له‌وه نه‌كه‌ن ببێته شه‌ڕی كورد و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئێستا له سووریا ڕوو ده‌دات كه عه‌ره‌بن، چونكه شه‌ڕی دوو نه‌ته‌وه كاره‌ساته و نابێت كورد به‌ره‌و ئه‌وه بچێت.
*رۆڵی میدیاكاران ده‌بێت ڕۆڵێكی ئه‌رێنی بێت و پشتیوانی له كورد بكرێت، پشتیوانی له مافی كورد بكرێت، ناشبێت ببنه ڕێگه خۆشكه‌ر بۆ شه‌ڕی دوو نه‌ته‌وه.
*دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ورده‌كاری زۆره، به‌ڵام ناكرێت هه‌موو ورده‌كارییه‌كان باس بكه‌ین.
*هه‌ر كه شه‌ڕ له حه‌له‌ب ده‌ستی پێكرد، من په‌یامێكم بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ، سه‌رۆكی ئێستای سوریا نارد له‌ڕێگه‌ی دۆستێكی عه‌ره‌ب كه دۆستێكی ئه‌وانه و ناسیاویانه و پێم وت كه شه‌ڕی نێوان دوو هێزی سیاسی ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قه‌بوڵ نییه ته‌عه‌دا له كورد بكرێت، *له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ده‌رهاوێشته‌ی زۆر مه‌ترسیداری ده‌بێت و پێویسته وریا بن.
*ئه‌حمه‌د شه‌رع داوای كرد كه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات، منیش به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه نابێت و پرسێكی مه‌حاڵه و ڕێگه به‌و شه‌ڕه ناده‌ن.
*دوای ئه‌و تۆم باراك ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و وتی: پێم خۆشه بێمه هه‌ولێر و مه‌زڵوم عه‌بدیش له‌گه‌ڵ من بێت، منیش وتم به‌سه‌رچاو، بۆیه ئه‌وان هاتن.
*ئێمه له كۆبوونه‌وه‌دا بووین كه په‌یام دوای په‌یام ده‌هاتن و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد شه‌ڕ ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
*خۆی شه‌ڕه‌كه، هێزه عه‌شایره عه‌ره‌بییه‌كان بوون كه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بوون، دواتر كه داعش هات، چوونه پاڵ داعش، كه داعش نه‌ما، په‌یوه‌ندییان به هه‌سه‌ده‌وه كرد، ئێستا كه هێزی سوپای سوریا هاتوون، جارێكی دیكه وه‌لائی خۆیان گۆڕی، ناوچه‌كه‌یان ڕاده‌ستی دیمه‌شق كرده‌وه، شه‌ڕه‌كه به‌وشێوه‌یه بوو.
*من له‌مێژه به مه‌زڵوم و براده‌رانی دیكه‌شم وتووه، چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه، ئه‌و ناوچه عه‌ره‌بییانه ره‌نگه ببنه كێشه بۆتان.
*ئێستا ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ی كه به‌ده‌سته‌وه ماوه، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه بمێننه‌وه و پارێزراو بن، مافی خه‌ڵكی ئێمه له‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، پارێزراو بێت به‌وشێوه‌یه‌ی كه خۆیان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
*دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی و تۆم باراك و فه‌رمانده‌ی سێنتكۆم له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه، له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ڕێكه‌وتوون، هه‌ندێك هه‌نگاوی باش نراوه.
*ئومێده‌وارم ئه‌و ئاگربه‌سته درێژ بكێشێت و بگه‌نه ئه‌نجامێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدا بێت، چونكه شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێكدا نییه، هاوكات كردار شه‌رته، قسه و خۆده‌رخستن و موزایه‌دات پێویست ناكات.
*مه‌ترسی داعش یه‌كجار زۆره و داعش ته‌واو نه‌بووه، ئه‌و دۆخه‌ی له سوریا دروستبووه ئێستا، ده‌رفه‌تێكی زێڕینی بۆ داعش دروست كردووه.
*هێشتا زانیاری ورد نییه چه‌ند له‌و داعشانه ڕایان كردووه، به‌ڵام زانیاری هه‌یه و ده‌زانین ژماره‌یه‌كی زۆر ڕایان كردووه، بۆیه ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه.
*رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئه‌مریكییه‌كان و عێراق كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه‌ی له سووریا ماون، ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێن و له‌وێ زیندانی بكرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت باشه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك نییه چۆن ده‌بێت.
*دڵ و ده‌روونمان له‌گه‌ڵ خوشك و براكانمانه له ڕۆژئاوای كوردستان و ئه‌مه میانگیری نییه، من هیچ كاتێك بڕوام به شه‌ڕ نه‌بووه، حه‌زیشم به شه‌ڕ نه‌بووه، به‌ڵام بگاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌عه‌دا له كورد بكرێت، ئه‌وكاته ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو شتێك.
* ئێمه نامانه‌وێت بگاته ئه‌وه، تاكو مومكین بێت به‌زمانی لێكتێگه‌یشتن و به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت به‌م شێوازه بێت.
*ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عه‌دا له كورد بكرێت و كورد له ناوچه‌كه نه‌مێنێت، ئه‌و وه‌خته ئێمه هه‌موو یه‌كین.
*بڕیار، بڕیاری ئه‌مریكایه، ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن ئه‌نجامه‌كه چۆن ده‌بێت و بڕیار ده‌ده‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كان چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن.
*ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و مافی گه‌لی كورده و دژی چه‌وسانه‌وه‌یه، دژی ده‌ستدرێژی كردنه بۆ سه‌ر مافی گه‌لی كورد.
*ئیتاڵیا هانی ئه‌مریكا و ناتۆی داوه به‌رگریی له مافی كورد بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتییه، هه‌موویان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیدان.
* له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌دا، چه‌ند لایه‌نێك ده‌ركه‌وتوون و ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه سه‌رله‌به‌ری تێك بده‌ن، ده‌یانه‌وێت فیتنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن كه دواتر نه‌توانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت، باردۆخه‌كه ته‌واو سازه بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه‌یه‌ك دروست ببێت له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه.
*هه‌رچیم پێ بكرێت بۆ كۆبانێ، ده‌یكه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌با وه‌كو ساڵی 2014، ئێستا هێزم ده‌نارد بۆ كۆبانێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌وكاته هه‌بوو، ئێستا نییه.
*كۆبانێ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ناوچه‌ی كوردین و نابێت ده‌ستی لێ بدرێت، ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ڕۆین.
*له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه داوام له ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كرد، به‌هه‌رچی توانایان هه‌یه بچن بۆ كۆمه‌كردنی خوشك و برایانیان له ڕۆژئاوای كوردستان، سوپاس بۆ خودای گه‌وره كه توانیوویانه ڕۆڵێكی باش ببینن.
PM:02:46:23/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت